هاوپەیمانی فەتح هۆشداری دەدات

هاوپەیمانی فەتح هۆشداری دەدات
پەیامی کورد     ...    هاوپەیمانی فەتح هۆشداری دەدات .

هاوپەیمانی فەتح هۆشداری دەدات و  ڕایدەگەێنێت عێراق پێویستی بە هاوکاریگەلی نێودەوڵەتی نییە .

" کەریم عەلیوی " ڕابەری هاوپەیمانی فەتح ئەمڕۆ شەممە جەختی کردەوە کە عێراق لە پەیوەندی لەگەڵ واکسینەکردنی ئەم ووڵاتە لە بەرامبەر هەنگاوە تێرۆریستییەکانی پێویستی بە هیچ هاوکاری و یارمەتییەکی نێودەوڵەتی نییە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری بەغدا الیوم ، عەلیوی ووتی : " هەندێک لە لایەنە سیاسییەکان هەوڵی کەڵک وەرگرتن لە هەندێک هەنگاوی تێرۆریستی مەحکووم کراو لە بۆمباران کردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و ناوچەکانی دیکەی عێراق یان هەیە تاکوو بیسەلمێنن کە عێراق پێویستی بە هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان لە لایەن ئەمریکا و باقی ووڵاتانی دیکەیە کە چاوی تەماع یان لە سەر عێراق ە .

ئەو ڕایگەیاند : " هەموو داوەتەکان بۆ هاوکارییە نێودەولەتییەکان بۆ عێراق لە پاراستنی ئەمنییەت ڕەتکراوەیە و نیشانەیەک لە پڕۆژەیەکی مەترسیدارە . عێراق توانای بەقەرار کردنی ئەمنییەتی لە ڕێگای هێزە چەکدارەکان یەوە هەیە و هیچ پێویستییەکی بە دەستوەردانە نێودەولەتییەکان نییە و هەر جۆرە دەستوەردانێک ڕەتکراوەیە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە