سەرکردەیەکی هاوپەیمانی فەتح کە هادی عامری سەرۆکایەتی دەکات ڕایگەیاند، "پێدانەوەی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە موستەفا کازمی بوو بە ڕابردوو
موحەمەد بەیاتی سەرکردەی هاوپەیمانی فەتح ئەمڕۆ دووشەممە بەمیدیاکانی عێراقی ڕاگەیاند، لەنێو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان کۆدەنگییەک درووستبوە لەسەرئەوەی ڕێگە نەدرێت موستەفا کازمی ویلایەتی دوەمی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران وەربگرێتەوە.
بە ووتەی موحەمەد بەیاتی، "قسەکردن لەسەر پێدانەوەی ویلایەتی دووەم بەکازمی، بوەتە ڕابردوو، ئێستا ئەو بابەتە بوەتە مەحاڵ".
تائێستا لایەنە شیعەکان نەیان توانیوە لەسەر کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕێک بکەون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە