هەپەگە کوژرانی ٢٦ ئەندامی هەواڵگری تورکی لە لایەن گەریلاکانەوە ڕاگەیاند

هەپەگە کوژرانی ٢٦ ئەندامی هەواڵگری تورکی لە لایەن گەریلاکانەوە ڕاگەیاند

گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە بازیدی سەر بە ئاگری چەند چالاکییان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا ٢٦ سەربازی سوپای تورک کوژراون.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ئاماری چالاکییەکانی گەریلاکانی لە بازیدی سەربە ئاگری بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوی هەپەگەدا هاتووە: گەریلاکانمان ڕۆژی ١٢ی ئازار کاتژمێر ٢ی دوا نیوەڕۆ لە بازیدی سەربە ئاگری لە دژی ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای تورکیا لە جۆری کریپی و ئۆتۆمبێلێکی دیکە چالاکاییان ئەنجامدا، ئەندامانی دەزگای سیخوڕی و هەواڵگری لەو ئۆتۆمبێلەدا بوون، هەر دوو ئۆتۆمبێلەکە بەتەواوی تێکشکێندران، لە ئەنجامی چالاکییەکەدا لاشەی پێنج ئەندامی دەزگای هەواڵگری تورکیا لە شوێنی چالاکییەکە ماوەتەوە.

لە بەردەوامی ئەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: پاش ئەو چالاکییە هێزەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر بە دوو ئۆتۆمبێلی دیکە هەوڵیاندا لاشەکان لە شوێنی چالاکییەکە بگوازنەوە، کە ئەوانیش کرانە ئامانجی چالاکیی گەریلاکانمان و گورزی سەخت لە هەر دووی ئەو ئۆتۆمبێکانەش درا، پاشان هێزەکانمان چوونە سەر ئۆتۆمبێلەکان دەستیان بە سەر ژمارەیەکی زۆر لە بەڵگەکانی ئەو گروپە هەوڵگرییەدا گرت و پاشان ئۆتۆمبێلەکانیان سووتاند.

هەپەگە هەروەها ڕایگەیاندووە: ئێوارەی هەمان ڕۆژ لە دژی کاروانێکی سوپای تورکیا کە لە ناوچەی دەمیرکاپییەوە تێپەڕدەبوو چالاکی ئەنجامدرا، لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلێکی سەربازی تێکشکێندرا و کاروانەکە ناچاربوون پاشەکشە بکەن، ژمارەیەکی زۆریشیان لێ کوژرا.

سەبارەت بە ژمارەی کوژراوەکانی سوپای تورک هەپەگە ڕایگەیاند: بەگشتی پێنج ئەندامی دەزگای هەوڵگری، پێنج کۆنتراگەریلا(دژە گەریلا) و ١٦ سەربازی  سوپای تورکیا کوژران، کە کۆی ژمارەکەیان دەکاتە ٢٦ کەس، هەروەها ئۆتۆمبێلێک بەتەواوی تێکشکێندرا و گورز لە چوار ئۆتۆمبێلی سەربازیی دیکە درا، لەلایەکی دیکەوە گەریلاکان دەستیان بە سەر ژمارەیەکی زۆر لە چەک و تەقەمەنییەکانی ئەو هێزانەدا گرت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە