کەشێکی ساردی ترسناک رووی لەوڵاتانی ئەوروپا کردووەو بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفرو سەرمایەوە کە چەند رۆژێکە ئەو ولاتانەی گرتووەتەوە (٢٤) هاووڵاتی رەقبوونەتەوە.
ئاژانسە هەواڵییەکانی ئەوروپا بڵاویانکردووەتەوە، کە پلەی گەرما لەژمارەیەک شوێنی وڵاتی ئەڵمانیا بۆ (٢٤ تا ٢٩) پلەی ژێر سفر دابەزیوە.
ئاشکراشکراوە، کە بەوهۆی ئەو شەپۆلە بەفرو سەرمایەی ئەو چەندین وڵاتی ئەوروپی گرتووەتەوە (٢٤) هاووڵاتی رەقبوونەتەوە و گیانیان لەدەستداوە، کە (٩)یان لەپۆڵندایە، (٤)یان لەفەرەنسایە، (٣) کەس لەچیک و (٢) کەسیشیان لەرۆمانیا، یەکێک لەقوربانییەکانیش ئافرەتەو تەمەنی (٨٣) ساڵە.
لەو بارەوە ئاژانسی فرانس پرێس ئاماژەی بەوەکردووە، کە زۆربەی ئەو کەسانەی رەقبوونەتەوە لەسەر جادەکان دەنوون و ماڵ و حاڵیان نییە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە