پەیامی کورد … حکوومەتی عێراق هێنانی کرێکاری بیانی قەدەغە دهكات
ئەنجومەنی وەزیران هێنانی کرێکاری هیندی و بەنگلادیشی بۆ عێراق قەدەغە دهكات، لهمبارهیهوه بهڕێوهبهرێك له وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی روونكردنهوه دهدات و دهڵێت: بڕیارەكه کاریگەری لەسەر بەگەڕخستنی دەستی کاری ناوخۆیی دەبێت، چونکە ئەو کرێکارانە کۆنترۆڵی زۆرینەی هەلی کارەکانیان کردووە.
رائید جەبار باهز، بەرێوەبەری فەرمانگەی کار و مەشقی پیشەیی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی وڵاتهكهی راگەیاندووه، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی داوە لەسەر قەدەغەکردنی هێنانی کرێکاری هیندی و بەنگلادیشی بۆ عێراق.
ئهو بهڕێوهبهره وتیشی: بڕیارەكه کاریگەری لەسەر بەگەڕخستنی دەستی کاری ناوخۆیی دەبێت، چونکە ئەو کرێکارانە، کە بەشێکیان بەنایاسایی هاتونەتە عێراق، کۆنترۆڵی زۆرینەی هەلی کارەکانیان کردووە، تەنانەت کارە سادە و ئاسانەکانیش.
بەرپرسەكهی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ئاشكرایكردووه، کۆمپانیاکانی بواری نەوت کرێکاری هیندی وپاکستانی و بەنگلادیشیان دامەزراندووە، کەهیچ شارەزاییەکیان لەو بوارەدا نییە، ئەوەش لەسەر حسابی ئەو هاوڵاتیە عێراقیانەییه کە لەو بواردا خاوەنی توانا و شارەزایین.
لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا رائید جەبارجهختی لهوهكردۆتهوه، وەزارەتەکەیان کارکردنی بە بڕیارەکانی حکومەتەکانی پێشوو راگرتووە، کە رێگە دەدات بە هێنانی کرێکاری بیانی بەشێوەی راستەخۆ.
ناوبراو ئاماژەی بهوهشکردووه، مادەیەک لە گرێبەستە حکومیەکاندا جێگیرکراوە، کە تایبەتە بە دامەزراندنی 50% دەستی کاری ناوخۆیی لە پرۆژە کانی وەبەرهێناندا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە