پەیامی کورد ... حکوومەتی عێراق ئەمڕۆی وەکوو ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند
به‌هۆی كۆچی دوایی شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح، میری كوه‌یت، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ی ئەیلوولی وەکوو ماته‌مینی سه‌رتاسه‌ری راگه‌یاند.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "عیراق له‌رێگه‌ی حكومه‌ت و گه‌له‌كه‌یه‌وه به‌هه‌مانشێوه‌ی گه‌لی كوه‌یت خه‌مبارن به‌رۆیشتنی شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر سه‌باح"، راشیگه‌یاند:"به‌م بۆنه‌یه‌وه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ماته‌مینی فه‌رمی گشتی له كۆماری عیراق بۆ ماوه‌ی یه‌ك رۆژ راده‌گه‌یه‌ندرێت".
دوانیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه ٢٩ ئه‌یلولی ٢٠٢٠، شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح، میری ده‌وڵه‌تی كوه‌یت له ته‌مه‌نی ٩١ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و لەو وڵاتەش ٤٠ رۆژ ماته‌مینی راگه‌یه‌ندرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە