پەیامی کورد … حکوومەتی نوێی کوێت سوێندی یاسایی خوارد
لە کوێت حکوومەتی نوێ بە ئامادەبوونی جێنیش مەشعەل ئەحمەد جابر سەباح سوێندی یاسایی خوارد.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی کوێت بڵاوی کردەوە، مەشعەل ئەحمەد جابر سەباح پێشوازیی کرد لە سەرۆکوەزیران، سەباح خالید سەباح و وەزیرانی کابینەی حکوومەتەکەی.
حکوومەتی نوێی کوێت بە ئامادەبوونی مەشعەل ئەحمەد جابر سەباح سوێندی یاسایی خوارد و دەست بە کار بوو.
مەشعەل ئەحمەد جابر سەباح رایگەیاند ''بەخۆشحاڵییەوە سڵاو و پیرۆزبایی میری کوێت، شێخ نەواف ئەحمەد جابرتان پێ رادەگەیەنم. دەستخۆشیتان لێ دەکەم بەبۆنەی بەشکردنی بەرپرسیارێتیەکان''.
مەشعەل ئەحمەد جابر سەباح باسی لەوە کرد کە ئەرکێکیان لەسەر شانە کە پێویستی بە رۆحییەت و هەوڵ و تەقەلای تیم هەیە بۆ بەردەوامیدان بە پرۆسەی چاکسازیی، جێبەجێکردنی بەرنامەکانی ئابووریی و گەشەپێدانی وڵات، باسی لەوەیش کرد کە چاوەڕوانی هاریکاری بنیاتنەر و بەسوودن لەنێوان ئەندامەکانی یاسادانان و بەڕێوەبردندا بۆ پابەندبوون بە دەستوور و پەسەندکردن و جێبەجێکردنی ئەو یاسایانەی لە بەرژەوەندی گەل و وڵاتدان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە