پەیامی کورد ... کۆمپانیایەکی پاڵاوتنی نەوتی هێندی هاوردە کردنی نەوتی خاوی ئێرانی ڕاگرت .
بە پێی راپۆرتێک لە ڕۆیتەرز ، کۆمپانیای نەوتی هێندی Nayara Energy کە 49.13٪ لە پشکی ئەو سەر بە ڕوس نەوتە لە هاوردە کردنی نەوتی ئێرانی لە مانگی نۆڤەمبەرەوە دەستی کشاندەوە .
لە هەمان کاتدا Nayara Energy لە مانگی ڕابردووەوە لە ٢١ی نۆڤەمبەرەوە 47٪ هەموو کڕینە نەوتییەکانی خۆی بە هۆکاری نۆژەنکردنەوە و هێڵانەوە لە پاڵاوگەی نەوتدا بە ڕێژەی ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە ڕۆژێکدا کەم کردەوە . کاری نۆژەنکردنەوە لەم پاڵاوگەیەدا مانگێک درێژە دەکێشێت .
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز لە مانگی ئۆکتۆبەروە Nayara Energy، 367.3 هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا هاوردە کردووە کە پشکی ئێران لەوە 34.3 هەزار بەرمیل بوو . لە حاڵێکدا لە مانگی نۆڤەمبەر ، هەموو کڕینی مەوادی خاو بە 194.5 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا گەیشت .
پێشتر ڕۆیتەرز ڕاپۆرتی دابوو کە ئەم کۆمپانیا هێندییە هاوردە کردنی نەوت لە ئێرانی لە بەر فشار گەمارۆکانی ویلایەتەیەکگرتووەکان ڕادەگرێت . گەمارۆگەلی یەکجاری ئەمریکا کە هەناردە کردنی نەوتیش دەگرێتەوە لە پێنجەمی نۆڤەمبەرەوە دەستی پێکرد . مایک پۆمپێئۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە واشینتۆن ووڵاتانی چین ، ئیتاڵیا ، یۆنان ، ژاپۆن ، کۆریای باشوور ، تایوان ، هێند و تورکیا بە شێوەی کاتی لەم گەمارۆیانە سەربەست دەکات . برایان هۆک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران هۆشداریدا ، کەسانێک کە بیانەوێت مێکانیزمی گەمارۆگەلی سەر ئێران دەور بدەنەوە ، دەست بە چی دەخرێنە گەمارۆوەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە