پەیامی کورد ... هەر چوار ووڵاتی میسڕ ، فەڕەنسا ، ئاڵمانیا و ئۆردۆن هۆشداری دەدەنە ئیسرائیل .
وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ووڵاتانی میسڕ ، فەرەنسا ، ئاڵمانیا و ئۆردۆن ئەمڕۆ سێشەممە بەرامبەر بە ئیسرائیل سەبارەت بە پاشهاتەکانی گەڕانەوەی زەوینەکانی فەلەستین بۆ سەر ئەو ووڵاتە هۆشداریدا و بە بیر هێنانەوەیان کرد کە ئەم جۆرە هەنگاوە دەتوانێت پاشهاتگەلێکی لە سەر پەەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل دا بە دواوە هەەبێت .
بە پێ ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرزی عەرەبی ، وەزیرانی کاروباری دەرەوەی چوار ووڵاتی ناوبراو لە بەیاننامەیەکدا ووتیان کە ئەوان لە سەر ئەم بابەتە هاوڕان کە خرانە پاڵی زەوینەکانی داگیرکراوی فەلەستین پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و پێگەکانی ڕەوەندی ئاشتی تێکدەدادت و دەڕووخێنێت .
ئەم وەزیرانە جەختیان کردەوە کە ووڵاتەکانیان هیچ گۆڕانکارییەک لە سنوورەکانی ساڵی ١٩٦٧ کە لە لایەن هەردوو لایەنە ڕێکەوتنی لە سەر نەبێت بە فەرمی ناناسینن .
لەم بەیاننامەیەدا گەڕانەوەی ئەگەری سەرزەوینگەلی فەلەستین لە لایەن ئیسرائیلەوە ، هەنگاوێک بە مەەترسیگەلی ئەمنییەتی و ناسەقامگیر کردنی ناوچەکە و بەربەستێکی گەورە لە بەرامبەر هەوڵەکان بۆ بەدیهێنانی ئاشتی گشتگیر و عادیلانە لە قەڵەم دراوە و بەرامبەر بە پاشهاتەکانی ئەم جۆرە هەنگاوانە لە ڕووی پەیوەندی ئەو ووڵاتاناەوە لەگەڵ ئیسرائیل یش هۆشداری دراوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە