هۆکاری کوشتنی قاسم سلێمانی ئاشکرا دەکرێت

هۆکاری کوشتنی قاسم سلێمانی ئاشکرا دەکرێت

پەیامی کورد     ...   هۆکاری کوشتنی قاسم سلێمانی ئاشکرا دەکرێت 

وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی فەرمانی کوشتنی بۆ قاسم سلێمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی سوپای قودسی پاسدارانی ئێران دەرکرد، بەهۆی ئەوەی "پلانی بۆ ئەنجامدانی کودەتای سەربازی لە عێراقدا داڕشت بوو .
بەپێی هەواڵی ئاژانسی واشینتۆن تایمزی ئەمریکی، مارک ئێسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا لەمیانەی وتارێکدا لەبەردەم لیژنەی هێزە چەکدارەکان لە کۆنگرێسی ووڵاتەکەی پشتگیری خۆی بۆ فەرمانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ کوشتنی قاسم سلێمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران دەربڕیوە. 

ئێسپەر رایگەیاند، "قاسم سلێمانی جگە لەوەی هەوڵی کوشتنی ئەمریکییەکانی دەدا، پلانی داڕشت بوو بۆ ئەنجامدانی کودەتای سەربازی لە عێراقدا".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە