پەیامی کورد... هێرشی مووشەکی کرایە سەر بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ئاشکرایکردووە، بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای عێراق کەوتۆتە بەر هێرشێکی نوێی مووشەکی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرایکردووە، نزیکەی کاتژمێر 7:30 خولەکی بەیانی بەکاتی عێراق مووشەکێکی 122 ملم ئاڕاستەی بنکەی ئاسمانی ئەسەد لە عێراق کراوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ئەوەش خراوەتەروو : شوێنی هەڵدانی موشەکەکە دیاریکراوە و هێزی ئۆپراسیۆنی بڕیاردان خاڵی سەرچاوەی هێرشەکی دەستنیشانکردووە و ئەرکی لێکۆڵینەوە بۆ هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەجێهێشتووە.
ئەوەش هاتووە: هێزکی ئەمنی نێودەوڵەتی گەیشتونەتە شوێنی هەڵدانی موشەکەکان و دەستیان بەسەر بارهەڵگرێکی تەختەدا گرتووە کە دەستکاری کراوە بۆ تەقەکردن تا 5 x 122 ملم کە لە شوێنەکەدا ئامادەبووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە