هێرشێکی زۆر قورسی ئاسمانی کرایە سەر میلیشیاکانی سەر بە سوپای پاسداران

هێرشێکی زۆر قورسی ئاسمانی کرایە سەر میلیشیاکانی سەر بە سوپای پاسداران

پەیامی کورد     ...   هێرشێکی زۆر قورسی ئاسمانی کرایە سەر میلیشیاکانی سەر بە سوپای پاسداران 

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە لایەن چاودێری مافی مرۆڤی سووریاوە دوێنی شەو ٢٤ی دێسەمبەری ٢٠٢٠ جارێکی دیکە هێرشێکی قورسی ئاسمانی کرایە سەر میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە ناو خاکی سووریادا .

بە پێی ڕاپۆرتی ئەم ڕێکخراوەیە فڕۆکەکەگەلی بێفڕۆکەوانی نەناس لەشکەری فاتمییوون لە دەورووبەری شاری ئەلمەیادین لە دێرەزۆر یان بە قورسی بۆمباران کردووە .

جگە لە لەشکەری فاتمییوون ئەم شوێنە ، شوێنی جێگیر بوونی میلیشیا سەربازییەکانی سەر بە ئێران ە کە زۆربەی جار خاوەنی ناسنامەی ئەفغان ، عێراقی ، لۆبنانی و سووریان .

هەروەها هەر بە پێی  ئەم زانیارییانە میلیشیایەکی زۆر لەم هێرشەدا کوژراون . لەشکەری فاتمییوون زیاتر لە پەنابەرانی ئەفغانی نیشتەجێی ئێران تەشکیل کراوە کە لە لایەن ئێرانەوە خراونەتە ناو ئەم لەشکەرەوە تاکوو بۆ بەرگری لە ڕژیمی بەشار ئەسەد بۆ شەڕی سووریا بنێردرێن . سوپای پاسداران بە پێدانی پارەیەکی زۆر کەم بە پەنابەرانی ئەفغانی یا خود بڕیار و قەولی پێدانی نیشتەجێ بوونی یاسایی و وەرگرتنی کارتی هاووڵاتی بوون لە ئێران ، ئەوان ڕەوانەی شەڕ دەکات .

بە پێی ئەم هەواڵە لەم هێرشە ئاسمانییەدا لە لایەن فڕۆکەگەلی نەناسرای بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدراوە ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن لە ناوچەکە بەدی کراوە کە خەریکی ڕاگواستنی کوژراو بریندارەکانی ئەم هێرشە بوونە .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە