ئایا هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستەواژەیەک بۆ هەڵگیرسانی شەڕی سەربازی ؟؟؟

ئایا هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستەواژەیەک بۆ هەڵگیرسانی شەڕی سەربازی ؟؟؟

پەیامی کورد  ...   بە بڕوای مامۆستایەکی زانکۆ لە ئەمریکا ئێستا واشینتۆن دەیەوێ ئێران بۆ دەرچوون لە ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی بەرجام هەڵبگیرسێنێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، تریتا پارسی ، مامۆستای زانکۆ جۆرج تاون ڕایگەیاند : داواکارییە نوێیەکانی ئەمریکا و هەڕەشە بۆ زیاد کردن و فشاری زیاتر بۆ سەر گەمارۆوەکان دەتوانێ بە دەرچوونی ئێران لە بەرجام بکێشێنرێت و دەستەواژەیەک بێ بۆ تێکهەڵچوونی سەربازی لە نێوان دوو ووڵاتدا

پارسی هەروەها دەڵێ وادیارە دەوڵەتی ترامپ نییەتی ئەوەی هەیە ئێران بە دەرچوون لە ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی بەرجام ناچار بکات . ئەمریکییەکانی هەر کارێک بۆ مەحرووم کردنی تاران ئەنجام دەدەن تاکوو لە سوودەکانی بەرجام بێ بەش بن .

کارناسی ئەمریکی هەروەها ڕایگەیاند ئێستا ئەمریکا هەوڵ دەدات بەربەستێک بێت مانەوەی ئێران لە بەرجام .

پارسی هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە جۆن بۆڵتۆن ڕاستەوخۆ دوای دەرچوونی ئێران لە بەرجام ئاڵۆزییەکان لە ڕاستای دەستپێکردنی تێکهەڵچوونی سەربازی زیاتر دەکات .

پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو واشینتۆن بە نیازە لە ئەگەری درووست کردنی یەکەگەلی نوێ لە ووزەخانەی ئەتۆمی بووشەهر بە گەگەمارۆوەکانی دژ بە ئێران قرسایی زیاتر ببەخشێت جگە لەمانە هەناردەکردنی یۆرانیۆمی پیتێندراو لە قیباڵی بەردی کانزایی یۆرانیۆم یش دەتوانێ ببیتە هۆکاری زیاتر کردنی گەمارۆوەکان .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە