پەیامی کورد … هۆشداری لە هاتنی شەپۆڵی چوارەمی كۆڕۆنا دەدرێت
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕێككاری پێویست دەگرێتە بەر بۆ خۆئامادەكردن لەبەرامبەر هاتنی شەپۆڵی چوارەمی ڤایرۆسی كۆڕۆنا.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بارەی هاتنی شەپۆڵی چوارەمی كۆڕۆنا هۆشداری دەدات و ڕایدەگەیەنێت، ڕەوشی كۆنترۆڵكردنی پەتای كۆرۆنا لە بەشێك لە پارێزگاكان بەپێی پێوسیت نییەو پێشبینی دەكەن شەپۆڵی چوارەمی پەتاكە لە ناوچەكە ڕووبدات بەهۆی ئەو ڕێژەی كەمەی خۆكووتانی هاوڵاتیان بە ڤاكسینی كۆڕۆنا.
ڕاشیدەگەیەنێت، بنكەو ناوەندە تەندروستییەكانیان ئاگاداركردۆتەوە ڕێككاری پێوست بگرنەبەر بۆ ئەوەی كاری پێشوەختەی بۆ بكرێت و هەڵسن بە دابینكردنی دەرمان و ڤاكسین و قەرەوێڵەی پێویست.
وەزارەتەكە هەروەها جەخت دەكاتەوە لە كارپێكردن بەو ڕێنماییانەی كە سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ هەمان بابەت دەریكردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە