هەشت ئەندامی داعش لە نەینەوا دەستبەسەر کران

هەشت ئەندامی داعش لە نەینەوا دەستبەسەر کران

پەیامی کورد ... هەشت ئەندامی داعش لە نەینەوا دەستبەسەر کران

 

بەڕێوبەری پۆلیسی نەینەوا ڕایگەیاند کە،  لە شوێنێکی پارێزگای نەینەوا هەشت ئەندامی داعشیان دەستبەسەر کردووە.

 

لە ڕاگەیەندراوێكدا کە ڕۆژی شەممە ٣ی تشرینی یەكەم، عەمید لەیس خەلیل حەمدانی، بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاندووە، "هێزە هاوبەشەكان لە فەوجی ١٢ی پۆلیسی فریاكەوتن سەر بە پۆلیسی نەینەوا و بەڕێوبەرایەتیی هەواڵگری و دژەتیرۆری نەینەوا، لە سەر فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ و ڕەزامەندی دادوەر توانیان لە ئۆپراسیۆنێكدا هەشت ئەندامی چەتەكانی داعشی تیرۆریست دەستگیر بكەن".

 

ئەو بەرپرسەی هێزە ئەمنییەكان ئاماژەی بەوەشكردووە، "سەرجەم ئەو تیرۆریستانە لە چەند ناوچەیەك و گەڕەكێكی جیاوازی شاری موسڵ دەستگیر كراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە