پەیامی کورد... هێزەکانی سووریای دیموکرات ٥٠ ئەندامی داعشیان ڕادەستی عێراق کردەوە
هێزەکانی سووریای دیموکرات ژمارەیەک دیلی داعشیان ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کردەوە.
شانەی ئەمنی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، لە ڕێگەی گفتوگۆ و ئەو ڕێککەوتنە هاوبەشەی بە ئامانجی بنبڕکردنی چەکدارانی داعش لەسەر ئاستی هەرێمیی و نێودەوڵەتی کردوویانە، فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق ٥٠ دیلی داعشی لە هێزەکانی سووریای دیموکرات وەرگرتەوە لە ڕێگەی دەروازەی سنووری ڕەبیعەوە.
ڕاشیگەیاندوە، ئەو دیلانە ڕادەستی ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق کراون لەپێناو لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان.
تەئکیدشیکردۆتەوە، فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق بەردەوامە لە هاریکاری و هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم ئەو لایەنانەی کار بۆ بنبڕکردن و وشککردنی سەرچاوەی دارایی داعش دەکەن تا بە سزای خۆیانیان بگەیەنن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە