پەیامی کورد ... هێزەکانی ئاسمانی ئیسرائیل بە کاتی شەو هێرشیان کردە سەر هەندێک ناوچە لە ناوەندی دیمەشق و حۆمس .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، سەرچاوەکانی ئاگاداری سەربازی سووری ئەمڕۆ دووشەممە لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندی دیمەشق و حۆمس هەواڵیاندا .
پێشتر ئەم کەناڵە تەلەفزیۆنییەی دەوڵەتی سووریا لە تێکشکانی هێرشی ئاسمانی بۆ حەومەی دیمەشق و شاری حۆمس هەواڵیاندابوو .
بە پێی ڕاپۆرتی ئەم کەناڵە زیاتر لە ٣ مووشەک هەڵوەشێنرانەوە .
ئەم سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند : پەدەفەندی ئاسمانی سووریا ، هێرشگەلی مووشەکی ئیسرائیلی لە حەریمی ئاسمانی لۆبنان بەرەو بنکەکانی سەربازی ئێمە لە حۆمس و ناوەندی دیمەشق ی دەفع کرد .
سەرچاوەی ئاگادار لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەیرووت هەروەها ووتی کە هێرشەکانی فڕۆکەکانی ئیسرائیلی لە بنکەی ئاسمانی لۆبنانەوە ڕوویداوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە