پەیامی کورد... حیزبی سۆسیال دێموکراتی ئاڵمان خوازیاری بە تێرۆریستیناساندنی سپای پاسدارانە
یەکێک لە بەرپرسە پلەبەرزەکانی حیزبی سۆسیال دێموکراتی ئاڵمان داوای کردووە کە سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی وەکوو ڕێکخراوێکی تێرۆریستی بناسێندرێت.
ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی مارسی ٢٠٢٣، لارس کلینگبایل، یەکێک لە بەرپرسانی حیزبی سۆسیال دێموکراتی ئاڵمان، لە وتووێژێک لەگەڵ گرووپێکی میدیایی، ڕایگەیاند: لەگەڵ دەستپێکردنی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژی کۆماری ئیسلامی و سەرکوتکردنی خوێناویی خۆپیشاندەران لە ئێران لەلایەن سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانەوە، بابەتی بە تێرۆریستناساندنی سپای پاسداران هاتە ئاراوە و ئێمەش وەکوو حیزبی سۆسیال دێموکراتی ئاڵمان داوا دەکەین کە سپای پاسداران بخرێتە لیستی تێرۆرەوە.
ناوبراو لە درێژەدا باسی لەوە کرد کە سپای پاسداران لە سەرکوتی خوێناویی گەلانی ڕاپەڕیوی ئێران ڕۆڵێکی تێرۆریستیی هەبووە و سەرکردایەتیی حیزبی سۆسیالیست کە بەهێزترین حیزبی هاوپەیمانی دەوڵەتی ئاڵمانە، یەکدەنگ داوایان کردووە کە سپای پاسداران دەبێ وەکوو ڕێکخراوێکی تێرۆریستی بناسرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە