ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق كۆدەبێتەوە

ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق كۆدەبێتەوە

بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بارەی كارنامەی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەن ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی شوباتی 2024 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوە بۆ دوو پرۆژە یاسا بكات، یەكێك لەوانە بریتییە لە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای چاودێریی دارایی، هەروەها خوێندنەوەى دووەم بۆ پرۆژە یاسای سزادانی عێراقی ساڵَی 1966 دەكات.

لە كۆتا بڕگەی كارنامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، ئەندامانی پەرلەمان گفتووگۆی كراوە ئەنجام دەدەن، هەروەها بڕیارە كۆبوونەوەكە كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ ئەنجام بدرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە