پەیامی کورد ... ڤلادێمیر پووتین بۆ سەرکردەکانی ڕۆژئاوا : قسەی بێ مانا مەکەن ، ئێمە هیچ نیازێکمان نییە هێرش بکەینە سەر ئەورووپا
ڤلادێمیر پووتین، سەرۆککۆماری ڕووسیا لە پەیامێکی گرینگدا ڕایگەیاند : دەڵێن ڕووسیا دەیەوێت هێرش بکاتە سەر ئەورووپا. ئەمە قسەی بێ مانایە.
پێویستە ڕووسیا هەڵوێستە ستراتیژییەکانی بەهێزتر بکات بۆ ئەوەی هەڕەشەکانی ناتۆ بێ لایەن بکات.
دەرئەنجامی دەستێوەردانەکان لە ئەگەری [ ناردنی هێزی ڕۆژئاوا بۆ ئۆکراین ] زۆر کارەساتبارتر دەبێت.
بەبێ بوونی ڕووسیایەکی سەربەخۆ و بەهێز، بوونی نەزمێکی سەقامگیری جیهانی مەحاڵە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە