بۆ ساڵی بیست و دووەم کۆمپانیای بازرگانی دیستینکتیڤ ئەسێتس کە بنکەکەی لە لۆس ئەنجلۆسە، پاکێجی دیاری لوکس پێشکەش بە ٢٥ پاڵێوراوی ئۆسکار دەکات لە بەشی نواندن و دەرهێنان. لەناو پاکێجەکانی دیارییەکان کە بەپێی زانیارییەکان بەهای زیاتر لە ١٧٠ هەزار دۆلارە، نزیکەی ٥٠ شتومەکی تێدایە، کە بەنرخترینیان مانەوەی سێ شەوە لە شاڵێتێکی سویسری لوکس بۆ ١٠ کەس کە بەهای ٥٠ هەزار دۆلارە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە