چوارشەممە 13ی ئاداری 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەرەسەندنەكانی ناوچەكە و باری ئەمنی و هەوڵەكان بۆ پاراستنی سەقامگیری عێراق تاوتوێ كرا.
هەر لەو دانیشتنەدا بیروڕا لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و بڕیارەكانی دادگەی فیدڕاڵ ئاڵوگۆڕ كرا.
بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە