ئه‌مه‌ریكا به تۆمه‌تی گواستنه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌مه‌ریكی بۆ ئێران به شێوازێكی نایاسایی سزای نوێ به‌سه‌ر چه‌ند كۆمپانیا و كه‌سایه‌تییه‌كی ئێرانی دەسەپێنێت.
ماڵپه‌ڕی ''نیوز ماكس'' بڵاوی كرده‌وه، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگەیاندووە،سزای سه‌پاندووه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی و كۆمپانیا كه به‌شدار بوون له گواستنه‌وه‌ی سیستمی ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتووی ئه‌مه‌ریكی بۆ ئێران، بانكی ناوه‌ندیی ئێرانیش تێوه‌گلاوه و ئه‌مجاره سزاكان بانكه ناوه‌ندییه‌كه‌شی گرتووه‌ته‌وه.
ئاماژەی بەوەش داوە، سزاكان پێوه‌ندییان به دزه‌كردنی ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌مه‌ركییه‌وه هه‌یه بۆ ئێران له‌لایه‌ن باڵی ته‌كنه‌لۆجیا و زانیاری بانكی ناوه‌ندی ئێرانه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له چه‌ند كۆمپانیایه‌كی تر له توركیا و ئیمارات و سێ كه‌سایه‌تی تر كه یه‌كێكیان ناوی ئاشكرا كراوه، بریتییه له پووریا میردامه‌دیه له تاوانه‌كه‌وه تێوه‌گلاون.
برایان نێڵسن یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری تیرۆر و هه‌واڵگریی دارایی ڕای گه‌یاند، بانكی ناوه‌ندی ئێران به‌شداره له پاره‌داركردنی حزبوڵای لبنان و فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، ئه‌مه‌ریكاش لای خۆیه‌وه ڕێگریی له هه‌وڵه‌كانی ئێران ده‌كات بۆ سوودوه‌رگرتن له ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌مه‌ریكی له پێشخستنی توانا سه‌ربازییه‌كانی تاران.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، پاره‌ی كه‌سایه‌تی و كۆمپانیاكانی سڕ كردووه، ئێسته ده‌ست به‌سه‌ر پاره‌ی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌دا گیراوه كه به‌شدار بوون له دزینی ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌مه‌ریكی بۆ ئێران.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە