ئاژانسی نیشتمانی بۆ فڕینەكانی بۆشایی ئاسمانی ئەمریكا (ناسا) لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە:" تەقینەوەی گەردوونی گەلەئەستێرەیی كە بە بە NOVA ناسراوە روودەدات، كە دەرفەتێكە تەنها یەكجار لە تەمەنماندا ئەگەری روودانی هەیە و ئەوكەسانەی كە لە نیوەگۆی باكووری زەوی دەژین دەتوانن بەچاوەكانیان پاشكردەی ئەم رووداوە ببینن".
ئەوەشی خستۆتەروو،تەقینەوەی گەلەئەستێرەكان لە سیستەمی T Coronae Borealis كە 3000 ساڵی ڕووناكی لە زەویەوە دوورە و دوو ئەستێرەی تێدایە روودەدات، ئەستێرەیەكی مردوو كە بە "كوێرەی سپی" ناسراوە، بەدەوریدا سوور ئەستێرەی زەبەلاح دەسوڕێتەوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە