ناوەڕۆکی زانیارییە ڕگەێندراوەکان لە لایەن ئەمریکاوە سەبارەت بە هەڕەشەی هێرشی تیرۆریستی لە مۆسکۆ

ناوەڕۆکی زانیارییە ڕگەێندراوەکان لە لایەن ئەمریکاوە سەبارەت بە هەڕەشەی هێرشی تیرۆریستی لە مۆسکۆ
پەیامی کورد   ...   ناوەڕۆکی زانیارییە ڕگەێندراوەکان لە لایەن ئەمریکاوە سەبارەت بە هەڕەشەی هێرشی تیرۆریستی لە مۆسکۆ 

بۆرتنیکۆڤ : زانیارییە ئەمریکییەکان سەبارەت بە ئەگەری هێرشە تیرۆریستییەکە ، ناوەڕۆکێکێ گشتی بوو.
بە پێی ڕاپۆرتێک ، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ، ئەلێکساندەر بۆرتنیکۆڤ، ڕایگەیاندووە کە ئەو زانیارییانەی سەبارەت بە ئامادەکاری بۆ هێرشی تیرۆریستی لە ڕووسیا، کە لە لایەن واشینتۆن ەوە پێگەیشتووە، ناوەڕۆکێکی گشتی بووە و خزمەتگوزارییە تایبەتەکانی ڕووسیاش ووڵامیان داوەتەوە.
ناوبراو بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند : ئەم زانیارییانە سەبارەت بە ئامادەکردنی کردەوەی تیرۆریستی لە شوێنە قەرەباڵغەکاندا، ناوەڕۆکێکی گشتی هەبووە. ئێمە ووڵامی ئەم زانیارییانەمان دایەوە و بێگومان ڕێوشوێنی گونجاومان گرتەبەر بۆ ڕێگریکردن لەو جۆرە ڕووداوانە.
بۆرتنیکۆڤ ئاماژەی بەوەش کرد، هێزە ئەمنییەکان "لە پەیوەندی لەگەڵ گرووپێکی دیاریکراو و کەسانی دیاریکراو" هەنگاویان ناوە و "زانیارییەکان لەو کاتەدا پشتڕاست نەکراونەتەوە".
بۆرتنیکۆڤ سەبارەت بەو ڕاستییەی کە هۆشدارییەکە سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بوو نەک کۆنسێرتەکە ووتی : زانیاری لەو شێوەیە هەبوو و سەرەتای مانگی ئازار بوو.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوەی ئێستا ڕوویدا بەداخەوە هێرشی داهاتوو بوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە