ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا هۆشداریی به ره‌وه‌ندی خۆی له عێراق دا و ئاگاداری كرده‌وه كه وریای دیارده‌ی دزی و قۆڵبڕین بن.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا به به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: پێویسته هاوڵاتیانی ئه‌مریكا و ئه‌و هاوڵاتییه بیانیانه‌ی كه دانیشتوی عێراقن، هۆشیار بن له‌وه‌ی نه‌بنه قوربانیی قۆڵبڕین و دزییان لێ بكرێت.
باڵیۆزخانه‌كه داوای له ره‌وه‌ندی خۆی كردوه له‌كاتی مامه‌ڵه‌كردندا ئاگاداری زانیاریی كه‌سی و زانیارییه داراییه‌كانی خۆیان بن و ته‌نها مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ لایه‌نیی یاسایی باج بكه‌ن و نه‌كه‌ونه داوی قۆڵبڕین یان هه‌ر حاڵه‌تێك كه دزییان لێ بكرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە