ئیسرائیل چەند ناوچەیەكی لە ناوچەی بیقاعی خۆرهەڵاتی لوبنان بۆردوومان كرد .
سەرچاوەیەكی نزیك لە حزبوڵای لوبنان ئاشكرایكرد، بۆردوومانەكانی ئیسرائیل سەربازگەی شەعرەی لەسەر سنوری لوبنان و سوریا و شارۆچكەی سەفری نزیك بەعلەبەكی گرتووەتەوە. سەرچاوەیەكی ئەمنی لوبنانیش رایگەیاند بۆردوومانەكان هیچ زیانێكی گیانیان لێنەكەوتووەتەوە.
سوپای ئیسرائیل ئەنجامدانی بۆردومانەكەی پشتراستكردووەتەوە و رایگەیاندووە، فرۆكە جەنگیەكانیان كۆمەڵگەیەكی سەربازی و سێ ژێرخانی سەربازی تری سەر بە یەكەی بەرگری ئاسمانی حزبوڵایان لە ناوچەی بەعلەبەك بۆردوومانكردوە ئەوەش وەك وەڵامێك بۆ خستنەخوارەوەی درۆنێكی ئیسرائیلی لە ئاسمانی لوبنان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە