رووسیا داوالە هاوڵاتیانی دەكات، سەردانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست نەكەن

رووسیا داوالە هاوڵاتیانی دەكات، سەردانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست نەكەن

 

وەزارەتی دەرەوە ڕووسیا ڕایگەیاند، بەهۆی شەڕی ئیسرائیل و حەماسەوە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسەقامگیربووەو هاوڵاتیانی وڵاتەكەی ئاگادار دەكاتەوە، بۆ كاروباری زۆر پێویست نەبێت، سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەكەن.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە ڕاگەیاندراوێكدا هۆشداری بە هاوڵاتیانی دەدات بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی ئیسرائیل و لوبنان نەكەن.

(ماریا زاخارۆڤا) وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، داوایان لە هاوڵاتیەكانیان كردووە خۆیان لە سەردانیكردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بپارێزن، ئەوەش وەك ڕێكارێكی ئاسایشی بۆ پاراستنی سەلامەتیان.

زاخارۆڤا جەختی لەوەش كردەوە، بەهۆی شەڕی ئیسرائیل و حەماسەوە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسەقامگیر بووە، ئەو ناسەقامگیرییە تا ئێستاش بەردەوامە.

ئەمە لە كاتێكدایە پێشبینی دەكرێت لەم چەند ڕۆژەدا ئێران وەڵامی هێرشەكەی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر كونسوڵخانەكەیان لە دیمەشقی پایتەختی سوریا بداتەوە، كە بەهۆیەوە ژمارەیەك فەرماندەو سەربازی سوپای پاسداران كوژران و بریندرابوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە