ئەمریکا رەتیدەکاتەوە ئێران پێش ھێرشەکەی بۆسەر ئیسرائیل ئاگاداری کردبێتەوە

ئەمریکا رەتیدەکاتەوە ئێران پێش ھێرشەکەی بۆسەر ئیسرائیل ئاگاداری کردبێتەوە

ئەمریکا رەتیدەکاتەوە دەسەڵاتدارانی ئێران پێش دەستپێکردنی ھێرشەکەیان بۆسەر ئیسرائیل ئاگاداریان کردبێتەوە لە چۆنێتی و وادەی ھێرشەکە.
 

میدیاکانی ئەمریکا لە زاری لێپرسراوێکی باڵای کۆشکی سییەوە بڵاویانکردووەتەوە، سەرجەم ئەو زانیارییانەی باس لەوە دەکەن ئێران لە رێگەی چەند وڵاتێکی نێوەندگیری وەک تورکیا و سویسرا یان وڵاتانی عەرەبییەوە ئەمریکای لە چۆنێتی و وادەی ھێرشەکەی بۆسەر ئیسرائیل ئاگادارکردبێتەوە بە ٧٢ سەعات پێش ھێرشەکە، سەرجەمیان دوورن لە راستییەوە، چونکە لەو بارەیەوە تاران ھیچ نامەو پەیامێکی ئاراستەی واشنتۆن نەکردووە.

راشیگەیاندووە، ئەمریکا بەپێی زانیارییە ھەواڵگرییەکانی دڵنیابووە لەوەی ئێران ھێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل، بەڵام ھیچ زانیارییەکی لەبارەی وادەی ھێرشەکە و ئامانجەکانییەوە نەبووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر سەرچاوەیەکی دیبلۆماسی تورکیا رایگەیاندبوو، ئێران بە ٧٢ سەعات پێش ھێرشەکەی بۆسەر ئیسرائیل، لە رێگەی تورکیاوە پەیامی ئاراستەی ئەمریکا کردووە و ئاگاداری کردووەتەوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە