نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی عێراق كۆبووه‌وه‌

نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی عێراق كۆبووه‌وه‌
پەیامی کورد   ...  نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی عێراق كۆبووه‌وه‌

له‌ به‌رده‌وامی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، پاشنیوه‌ڕۆى یه‌كشه‌ممه‌ 2024/4/28  نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جى، ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی عێراق كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ئه‌منی عێراق و مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تیرۆر و ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ى له‌ ئه‌نجامى لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه‌، ڕووبه‌ڕووى عێراق ده‌بنه‌وه‌، تاوتوو كران.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرینگی هاوكارى و هه‌ماهه‌نگی نێوان لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فیدڕاڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ بوارى ئه‌منیدا و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌ ئه‌منییه‌كان كرده‌وه‌ و هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستی هاوكاری هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیری ووڵات.

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سوپاس و پێزانینى بۆ ئه‌رك و ڕۆڵى ڕاوێژكارى ئاساییشى نه‌ته‌وه‌یى و تیمه‌كه‌ى و هه‌ماهه‌نگى و هاوكارییان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و خزمه‌ته‌ى له‌ بوارى ئه‌منى و پاراستنى سه‌قامگیریدا ئەنجامی دەدەن، ده‌ربڕى.

لاى خۆیه‌وه‌ ئه‌عره‌جى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ ئارامى و ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى ناوچه‌كانى عێراق پێكه‌وه‌ گرێدراوه‌ و ستایشى ڕۆڵى نیشتمانییانه‌ى نێچیرڤان بارزانى كرد له‌ لێكنزیككردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان و هه‌وڵه‌كانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە