ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وادەی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی دیاریکرد

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وادەی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی دیاریکرد

سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی شەممەی داهاتووی دیاریکرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان.

رۆژی دووشەممە 13ـی ئایاری 2024، لەکۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی 18ـی ئەم مانگەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان دیاریکرد.

دوێنێ پارتی تەقەدووم، بەربژێری خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران دیاریکرد، کە مەحمود مەشهەدانی، لە فراکسیۆنی سەدارە بۆ شوێنی محەمەد حەلبوسی دەستنیشانکراوە.

رۆژی 14ی تشرینی دووەمی 2023، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی لە پۆستەکەی دوورخستەوە و سوننەکان لەسەر بەربژێرێکی هاوبەش تاوەکو دوێنێش نەیانتوانی کەسێک بۆ ئەو پۆستە دیاریبکەن.

پێشتر فراکسیۆنی 'سەدارە' بە سەرۆکایەتیی مەحمود مەشهەدانی، چوونی خۆی بۆ ناو هاوپەیمانیی 'تەقەدووم' بە سەرۆکایەتیی محەمەد حەلبوسی راگەیاند، کە مەبەست لەو هەنگاوە، یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بوو.

فراکسیۆنی "سەدارە" چوار کەس تیایدا ئەندامن، کە بریتین لە، مەحمود مەشهەدانی، تەلال زوبەعی، خالید ئەلعوبەیدی و محەمەد نوری عەبد رەببۆ.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە