پەیامی کورد ... گەورەترین ئابڕووچوونی ناوبژیوانی لە هۆڵەندا؛ هەموو شتێکی بۆ تیپەکەی کرد تا جامەکە بباتەوە!
ناوبژیوانێکی هۆڵەندی، کە بەشداری ئاهەنگی پاڵەوانێتیەکەی کرد و دوای دادوەریکردنی یارییەک سەمای دەکرد و لە کۆتایی ئەو یارییەدا تیپە دڵخوازەکەی بوو بە پاڵەوان، بۆ هەتا هەتایە قەدەغەکرا.
ئیان سمیس بەهۆی ئەم هەنگاوە ناپڕۆفیشناڵ و سەیرە لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی هۆڵەندا بۆ هەتا هەتایە قەدەغە کرا.
ئەم ناوبژیوانە تەمەن ٦١ ساڵە لە کاتی یارییەکەدا سێ کارتی سووری لەسەریەک پیشانی تیپی دۆڕاوەکە دا و هەروەها دوای کۆتایی هاتنی کاتی یاسایی ١٥ خولەکی کات بەفیڕۆدانی ڕاگەیاند.
دوای فیشەی کۆتایی ئەم ناوبژیوانە لەسەر سەکۆکە دەرکەوت و بەشداری ئاهەنگی تیپی براوەی کرد و بە دەستەکانی جامەکەی بەرزکردەوە!
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە