پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی وتووێژی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا لە عوممان

پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی وتووێژی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا لە عوممان
پەیامی کورد    ...    پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی وتووێژی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا لە عوممان

نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک دانووستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا لە عوممان پشتڕاست کردەوە.

ئەم دانووستانانە، بە ئامادەبوونی برێت مەکگۆرک، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەبرام پالی، نوێنەری ئەمریکا بە وەکالەت بۆ کاروباری ئێران، یەکەم خولی دانووستانەکانی ئەمریکا و ئێران بوو لەو کاتەوە مانگی ژانویە، کاتێک وتووێژی هاوشێوە لە عوممان بەڕێوەچوو.

ئەم وتووێژانە تەنیا یەک مانگ دوای هێرشی بێ وێنەی ئێران بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکان لە ١٣ی نیسان بەڕێوەچوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە