سوودانی بۆ پرسەی ئیبراهیم ڕەئیسی سەردانی تاران دەکات

سوودانی بۆ پرسەی ئیبراهیم ڕەئیسی سەردانی تاران دەکات

 

بڕیارە سبەی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی تاران بکات و بەشداری لە پرسەی سەرۆککۆماری ئێران و هاوەڵانی بکات.

ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە ڕایگەیاند: "سبەی چوارشەممە، یاوەری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات لە سەردانەکەیدا بۆ تارانی پایتەختی ئێران، بەمەبەستی پرسەو سەرەخۆشی بە بۆنەی کۆچی دوایی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆمار و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران و هاوەڵەکانیان."

ئەوەش لە كاتێكدایە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 19-05-2024، هێلیکۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران لە کاتی گەڕانەوەی بۆ تاران، لە خاڵێکی سنووریی تەورێز بەهۆی "خراپی کەشوهەوا" تێکشکا و بەهۆیەوە سەرۆککۆمار و هەشت لە یاوەرانی گیانیان لەدەست دا.

 بڕیارە سبەی چوارشەممە، ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردنی تەرمی سەرۆککۆماری ئێران و هاوەڵانی لە تارانی پایتەخت بە ئامادەبوونی میوانان و شاندی بیانی بەڕێوە بچێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە