سێنتکام ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەمریکا بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٩ی جۆزەردان دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکانیان لە ئاسمانی دەریای سووردا تێکشکاندووە. هەروەها هێزەکانی ئەمریکا شەوی سێشەممە ٨ی جۆزەردان دوو موشەکهاوێژیان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حوسییەکان لە یەمەن تێکشکاندووە.
بە پێی ڕاپۆرتی سێنتكام، حوسییەکان شەوی سێشەممە ٨ی جۆزەردان دوو مووشەکی بالیستیی دژە کەشتییان بەرەو دەریای سوور ئاراستە کردووە و ئەو هێرشانەش هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە