گروپێكی چه‌كداری عێراقی رایگه‌یاند كه به‌یانی ئه‌مڕۆ ئامانجێكی گرنگی ئیسرائیلیان كردووه‌ته ئامانج و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامبوونی هێرشه‌كانیش ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8ی حوزه‌یرانی 2024 گروپی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق كه یه‌كێكه له گرووپه چه‌كداره‌كانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا باسی له‌وه كردووه كه له وه‌ڵامی "كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی دژ به فه‌ڵه‌ستینییه‌كان"، هێزه‌كانیان له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆدا، ئامانجێكی "گرنگ"ی ئیسرائیلیان كردووه‌ته ئامانج.
گروپی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی ده‌ڵێت: "هێزه‌كانمان به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، ئامانجێكی گرنگیان له ناو ناوچه داگیركراوه‌كانی فه‌ڵه‌ستین كرده ئامانج”.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "به‌رده‌وام ده‌بین له وێرانكردنی مۆڵگه‌كانی ئیسرائیل به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی قۆناغی دوه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داگیركاری و پشتیوانی له فه‌ڵه‌ستینیه‌كان”.
چه‌كدارانی به‌شێك له گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق له كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، ناوبه‌ناو به‌رپرسیارێتی بۆردومانكردنی ناوچه‌كانی ئیسرائیل و بنكه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا و عێراق له ئه‌ستۆ ده‌گرن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە