دەستەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، بۆماوەی سێ مانگ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و هاتنی شەپۆلی گەرما بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە15ی حوزەیران، عەلی جابری، بەڕێوەبەری گشتی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق ئاشکرایکرد، “هاتنی شەپۆلی گەرما و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە مانگەکانی حوزەیران و تەمموز و ئاب بەردەوام دەبێت، هەندێک جاریش نزمبوونەوەی وەرزی بەخۆیەوە دەبینێت”.
ئاماژەی بەوەکرد، تائێستا پلەکانی گەرما لە نەجەف، زیقار و موسەننا، گەیشتوونەتە 49 پلەی سەدی.
ڕوونیکردەوە، جارێکی دیکە لەدوای مانگی ئاب پلەکانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە