پەیامی کورد ... په‌یامى پیرۆزبایی نێچیرڤان بارزانى بە بۆنەی جه‌ژنى پیرۆزى قوربان
بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی هاووڵاتیانى خۆشه‌ویستى كوردستان و ته‌واوى موسڵمانان له عێراق و جیهان دەکات.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان.
جه‌ژنى قوربان به گه‌رمى له هاووڵاتیانى خۆشه‌ویستى كوردستان و ته‌واوى موسڵمانان له عێراق و جیهان پیرۆز ده‌كه‌م. هیوادارم جه‌ژنى خێر و كامه‌رانى بێت و بۆ هه‌موو لایه‌ك ئارامى و ئاسووده‌یى له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت، هیواى سه‌لامه‌تى و پشوویه‌كى خۆش بۆ هه‌مووان ده‌خوازم.
له‌م بۆنه‌یه‌دا با چه‌مك و ماناكانى جه‌ژن له گهردنئازادى و لێبوردن و پێكهاتنه‌وه، له ژیانى ڕۆژانه و په‌یوه‌ندییه‌كانماندا تازه بكه‌ینه‌وه و لاپه‌ڕه‌ى نوێ له ڕێز و خۆشه‌ویستى و نیازپاكى و گیانى هاوکارى له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بكه‌ینه‌وه.
یه‌زدانى مه‌زن ووڵات و گه‌له‌كه‌مان بپارێزێت. جه‌ژنى هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
١٥-٦-٢٠٢٤
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە