پەیامی کورد ... سزادانی سێ کۆمپانیای تێوەگلاو لە پێشێلکردنی گەمارۆوەکانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سێ کۆمپانیای کەشتیوانی ئیماراتی بەهۆی بەشداریکردن لە گواستنەوەی نەوت و بەرهەمە پترۆکیمیاییەکانی ئێران ی بایكۆت كرد.
ناوی ئەم کۆمپانیایانە کە لە ساڵانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ بە پێشێلکردنی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراون، بریتین لە كۆمپانیای كەشتی سی ڕووت، ئەلماناک و کۆمپانیای ئال ئەنكوور.
جگە لەم سێ کۆمپانیایە، یازدە کەشتی پەیوەندیدار بەوانەوە، بە ناوەكانی ئاسترا، بالتیك هورایزن، نیل، یامونا، بێرنیس پراید، هارمۆنی، یۆرۆ وایكینگ، یۆروۆفۆرچون، عەرەبین ئینێرژی، پارینە و ڕوود، وەک ئەموالی بلۆک کراو دەستنیشان کراون و سزایان بەسەردا سەپێندراوە.
بە جێبەجێکردنی ئەم سزایە سەرجەم موڵک و سەروەت و سامانی ئەم کۆمپانیایانە لە ئەمریکا بلۆک دەکرێن و هەر مامەڵەیەک لەگەڵیاندا بۆ هاووڵاتییان و کۆمپانیا ئەمریکییەکان قەدەغە دەکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە