پەیامی کورد ... دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کۆتایی هات
دوای سێ جار لە درێژکردنەوەی ماوەکەی، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کۆتایی هات و سندووقەکانی دەنگدان داخران.
لە کاتژمێر 08:00ی بەیانی هەینی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران لە ناوخۆی ووڵاتەکە و دەرەوە لە ناویاندا عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
کێبڕکێی ئەم هەڵبژاردنە لە نێوان موحەمەد باقر قاڵیباف، مەسعوود پزیشکیان، مستەفا پوور موحەمەدی و سەعید جەلیلی بوو.
دوای ئەوەی تەواوی دەنگدەران ناوەندەکانیان جێ هێشت راستەوخۆ دەست بە ژماردنی دەنگەکان دەکرێت، بەگوێرەی یاسای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران پێویستە یەکێک لە براوەکان 50+1%ی دەنگەکان بەدەست بهێنێت تاببێتە براوە.
بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی تەسنیم، 61 ملیۆن و 452 هەزار و 321 کەس مافی دەنگدانیان هەیە لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە