پەیامی کورد ... گفتوگۆی نێوان وەزیرانی بەرگری ئەمریکا و ئیسرائیل سەبارەت بە کەسانی چەکداری سەر بە ئێران لە ناوچەکە
وەزیرانی بەرگری ئەمریکا و ئیسرائیل، له پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا، جارێکی دیکه جەختیان لەسەر ئەوە كردەوە که دژ به کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی و تاقمه چەکدارەکانی له ناوچەكەدا بە تەواوی هاوکار دەبن.
وەزیری بەرگریك ئەمریکا، لید ئاستین، جەختی لەسەر پابەندبوونی پتەوی ئەمریکا بە ئاسایشی ئیسرائیل و مافی بەرگریکردن لە ئیسرائیل کردەوە، هەروەها خوازیاری کەمکردنەوەی گرژییەکان بوو و پشتگیری خۆی بۆ هەوڵە دیپلۆماسییەکان دەربڕی.
ناوبراو هەوڵەکانی بۆ ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکانی بە باشترین دەرفەت بۆ گەڕانەوەی سەرجەم بارمتەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان زانی.
ماوەیەک لەمەوپێش لوئید ئاستین وەزیری بەرگری ئەمریکا و یووئاڤ گالانت هاوتا ئیسرائیلییەکەی لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لە پنتاگۆن جەختیان لە هاوکاری دوولایەنە بۆ پێشگرتن لە دەستگەیشتنی کۆماری ئیسلامی بە چەکی ئەتۆمی کردەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە