ناڕەزایەتی خەڵکی دیوانیەی عێراق، دوای پچڕانی کارەبا و ئاو لە پلەی گەرمی ٥٠ پلە

ناڕەزایەتی خەڵکی دیوانیەی عێراق، دوای پچڕانی کارەبا و ئاو لە پلەی گەرمی ٥٠ پلە
پەیامی کورد   ...   ناڕەزایەتی خەڵکی دیوانیەی عێراق، دوای پچڕانی کارەبا و ئاو لە پلەی گەرمی ٥٠ پلە

دوێنێ سەدان هاووڵاتی عێراقی ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە پچڕانی بەردەوام و درێژخایەنی کارەبا و کەمی ئاو لە کەشوهەوای زۆر گەرمی هاوین دا، بۆ جاری سێیەم لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا لە پارێزگای دیوانیە دەربڕی.

پۆلیس هێرشی کردە سەر خۆپیشاندەران و فیشەکیان ئاراستەی خۆپیشاندەران کرد. تا ئێستا چەند کەسێک بریندار بوون و دەیان کەسیش لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی عێراقەوە دەستگیرکراون. 

بەپێی ڕێنماییەکان، لە ڕۆژدا چەندین جار کارەبای ماڵی هاووڵاتیان دەبڕدرێت و هاووڵاتییان کەمتر لە دوو کاتژمێر کارەبایان هەیە. 

لە بەرامبەر ناڕەزایەتییەکان، حکوومەتی عێراقیش سەرکوتی زیاتر کرد و بە هێرشکردن بۆ سەر ماڵی خەڵک و تەقاندنی گازی فرمێسکڕێژ دەستی بە دەستگیرکردنی گەنجان کرد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە