پەیامی کورد ... پاریس داوای لێبوردن دەکات لە هەر سەرپێچییەک لە مەراسیمی کردنەوەی ئۆڵەمپیاد
ڕێکخەرانی ئۆڵەمپیادی پاریس ووتیان "زۆر داوای لێبوردن دەکەین" ئەگەر هەر سووکایەتییەک بەهۆی مەراسیمی کردنەوەکەیان ئەنجام درابێت و نکۆڵی لە هیچ نیازێک بکەن بۆ "بێڕێزیکردن" بە ئایین پاش سکاڵای قەشەکانی فەڕەنسا. هەندێک لە گرووپە کاتۆلیکییەکان و قەشەکانی فەڕەنسا سەرکۆنەی نمایشەکەی ڕۆژی هەینی دەکەن کە لەلایەن دەرهێنەری شانۆ تۆماس جۆلی دانرابوو بۆ یاری ئۆڵەمپیاد ، ڕەخنەکان تیشک دەخەنە سەر دیمەنێک کە سەماکەران و شاژنەکانی دراگ و دی جەی تێوەگلاون لە وەستانێکدا کە وێنەی دوایین ژەمی ئێوارەی بیردەخاتەوە، کە دەوترێت عیسا لەگەڵ نێردراوەکانی خواردوویەتی.
ووتەبێژی پاریس ڕایگەیاند : ئەگەر خەڵک هەر سووکایەتییەکیان کردبێت، بێگومان ئێمە زۆر زۆر داوای لێبووردن دەکەین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە