پەیامی کورد ... تایبەتمەندییە نوێیەکەی ئینستاگرام ناسێندرا؛ بۆ هەر پۆستێک ٢٠ وێنە بڵاوبکەرەوە
ئەگەری ئەوە هەیە کە هەندێک جار بتەوێت وێنە و ڤیدیۆی زیاتر بە یەکجار و لە شێوەی پۆستێکدا لە ئینستاگرام بڵاو بکەیتەوە.
هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کە دواجار ئەم تایبەتمەندییە لە ئەمڕۆوە بۆ هەموو بەکارهێنەران بەردەست دەبێت.
ئینستاگرام ژمارەی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی کە دەتوانیت بڵاوی بکەیتەوە زیادی کردووە بۆ زۆرترین 20 وێنە یان ڤیدیۆ.
پێشتر زۆرترین ژمارەی وێنە و ڤیدیۆ کە دەتتوانی لە هەر پۆستێکی ئاسایی ئینستاگرام دایبنێیت ١٠ وێنە و ڤیدیۆ بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە