داهاتووی زیرەکی دەستکرد بە ووتەی ئیلۆن ماسک

داهاتووی زیرەکی دەستکرد بە ووتەی ئیلۆن ماسک
پەیامی کورد   ...   داهاتووی زیرەکی دەستکرد بە ووتەی ئیلۆن ماسک

ئیلۆن ماسک لە پۆدکاستە نوێیەکەدا سەبارەت بە یاسای ٨٠/٢٠ لە جیهانی زیرەکی دەستکرددا ڕایگەیاند:

ئامراز و ڕۆبۆتەکانی AI لە داهاتوودا دەتوانن نزیکەی هەموو ئەو کارانە بکەن کە ئێستا دەیکەین باشتر؛ بێگومان هێشتا 20% مەترسی "لەناوچوونی مرۆڤ" هەیە، داهاتوویەکی باش لەگەڵ AI ئەو کاتەیە کە کاڵا و خزمەتگوزاری کەم نەبێت و ئەمەش 80%ی دەمێنێتەوە.
سەبارەت بە ڕۆبۆتی مرۆڤدۆستی ئۆپتیمووس، بڕیارە لە هەموو شوێنێک بەکاربهێندرێت و بۆ نموونە تەنانەت دەتوانرێت بۆ چاودێریکردنی منداڵیش بەکاربهێندرێت، ڕۆبۆتێک کە تێچووی نزیکەی ٢٠ هەزار دۆلارە و پێدەچێت فرۆشتنەکەی لە ساڵی ٢٠٢٧ یان ساڵانی دواتر دەستپێبکات.
ژمارەی ڕۆبۆتەکان لە ٣٠ ساڵی داهاتوودا ژمارەی ڕۆبۆتەکان لە ژمارەی مرۆڤ زیاتر دەبێت، پلانەکەش ئەوەیە لە ٦ ساڵی داهاتوودا نزیکەی یەک ملیۆن ڕۆبۆتی ئۆپتیمودس بەرهەم بهێندرێت، بۆ ئەوەی خانەنشینی پێشوەختە و خۆشگوزەرانی زیاتر بەدوای خۆیدا بهێنێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە