نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسان و کادیرانی پارتی لە ئاکرێ کۆبووەوە

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسان و کادیرانی پارتی لە ئاکرێ کۆبووەوە
پەیامی کورد   ...   نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسان و کادیرانی پارتی لە ئاکرێ کۆبووەوە

لە بەردەوامی سەردانەکەیدا بۆ دەڤەری بادینان، دووشەممە ١٦-٩-٢٠٢٤ نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ئاکرێ لەگەڵ لقی ٩ و بەرپرسان و کادیران و ڕێکخستنەکانی پارتی لە سنووری ئاکرێ و بەردەڕەش،‌ کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای تاوتوێکردنی کار و ئەرکەکانی پارتی و ڕێکخستنەکانی لە سنووری ئاکرێ و بەردەڕەش و دەوروبەریان، باس لە ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا و تیشک خرایە سەر چالاکییەکانی کادیران و ڕێکخستنەکانی پارتی بۆ سەرخستنی ھەڵبژاردن.

لەمبارەوە نێچیرڤان بارزانی وێڕای باسکردنی کولتووری پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردن و ڕۆڵ و ئامادەیی و پێگەی ناوچەکە لە شۆڕش و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا، جەختی لە بەڕێوەچوونی ھەڵمەتێکی مەدەنی ھێمن و ئارام کردەوە، ھەروەھا بەڕێزیان باسیان لە گرینگی دەنگدان کرد و سەرکەوتنی ھەڵبژاردنی بە سەرکەوتنی ھەرێمی کوردستان لە قەڵەم دا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، چەند پرسێکی دیکەی پەیوەست بە دۆخی ئەو دەڤەرە خرانە بەر باس.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە