پەیامی کورد ... هۆشداری تورکیا بە ئیسرائیل سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی دژ بە تاران
وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە ئاکامه ترسێنەرەکانی هەر چەشنه هەڵسووکەوتێک بەرامبەر بە ئێران هۆشداری دا به ئیسرائیل .
"هاکان فیدان" لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی حورییەت، هۆشداری لە نزیکبوونەوەی شەڕخوازانەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ، "بێنیامین ناتانیاهوو " و هەر سەرگەرمییەکی ئەگەری دژ بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لە دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا هۆشداری دا و ووتی: "لە ئەگەری... کردەوەیەکی لەو شێوەیە، مەترسی شەڕ بڵاودەبێتەوە." هەروەها ووڵاتانی دیکەش هەن.
هەروەها باسی لە پێشهاتەکانی شەڕی غەززە کرد و ووتی : ئامانجی سەرەکی ئیسرائیل، گواستنەوەی فەڵەستینییەکانی دانیشتووی غەززە بە زۆر بۆ میسر و فەڵەستینییەکانی دانیشتووی کەناری ڕۆژئاوا بۆ ئوردن و هەوڵدان بۆ هێنانەدی سیناریۆیەکی لەوجۆرە، ناوچەکە بەرەو نائارامی زیاتر دەبات.
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بە شکستی نەتانیاهۆ کرد لە دانوستانەکانی لەگەڵ بەرخۆدانی فەلەستین لە یەک ساڵی ڕابردوودا و ووتی : ئیسرائیل دەرفەتی دانووستانەکان بۆ کڕینی کات بۆ بەدیهێنانی ئامانجە سەربازییەکانی کەڵک وەردەگرێت.
فیدان بە ئاماژەدان بەوەی کە پێشکەوتن لە دانووستانەکانی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس دا بەدیهاتووە، ئامانجی خۆڕاگری فەلەستینی لە دانووستانەکاندا بە کۆتایی نەهاتووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە