پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل داوای بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کورد دەکات
گیدۆن سعار، وەزیری دەرەوەی نوێی ئیسرائیل، خوازیاری فراوانكردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کورد و دروزییەكان و کەمینە نەتەوەییەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو.
ناوبراو لە مەراسیمی ڕادەستکردنی پۆستی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند کە کورد نەتەوەیەکی گەورەیە و بە یەکێک لە گەورەترین نەتەوەکانی بێ سەربەخۆیی سیاسی دادەندرێت.
سعار بە "هاوپەیمانی سرووشتی ئیسرائیل" ئاماژەی بە کورد کرد و ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ئیسرائیل دەستی دۆستایەتییان بۆ درێژ بکات و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەم پێکهاتەیە پتەوتر بکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە