چەند دامەزراوەیەكی گرینگ لە حەلەب لە لایەن هێزەکانی ئاسمانی ئیسرائیل ەوە بۆمباران كران

چەند دامەزراوەیەكی گرینگ لە حەلەب لە لایەن هێزەکانی ئاسمانی ئیسرائیل ەوە بۆمباران كران
پەیامی کورد   ...   چەند دامەزراوەیەكی گرینگ لە حەلەب لە لایەن هێزەکانی ئاسمانی ئیسرائیل ەوە بۆمباران كران

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٣، چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە حەلەب ڕوویاندا و تەلەڤیزیۆنی فەرمی سووریاش ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند دامەزراوەیەکیان لە پارێزگاکە بۆمباران کردووە.

بە گوێرەی میدیای سووری، ئیسرائیل لە سێ هێرشی ئاسمانی دا کارگەکانی درووستکردنی کەرەستەی بەرگری و ناوەندی لێکۆڵینەوەی زانستی لە ناوچەی سەفیرە لە باشووری حەلەبیان بۆمباران کردووە. 

لە دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدەوە، ئیسرائیل نزیکەی ٥٠٠ هێرشی ئاسمانی بۆ سەر سووریا کردووە. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە