پەیامی کورد ... ڕاوێژکاری باڵای بایدن بۆ بەشداریکردن لە دانووستانەکانی ئاگربەستی غەززە گەیشتە دۆحە
ماڵپەڕی ئەمریکی ئاکسیووس لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، برێت مەکگۆرک، ڕاوێژکاری باڵای جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گەیشتووەتە دۆحە بۆ بەشداریکردن لە دانووستانەکانی ئاگربەستی غەززە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک شەوی یەکشەممە، ئاکسیووس لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە کە داوای کردووە ناوی ئاشکرا نەکرێت و نووسیویەتی: مەکگۆرک چووەتە پایتەختی قەتەر بۆ ئەوەی بەشداری دانووستانەکانی ئاگربەستی غەززە بکات، بۆ ئەوەی ئەگەر دانووستانەکان لە چەند هەفتەی داهاتوودا ڕێککەوتنی لێ نەکەوێتەوە ، بەردەوام دانووستانەکان بسپێردرێت بۆ حکوومەتی داهاتوو.
هەروەها به پێی هەواڵی مێدیاکانی ئیسرائیل ، داڤید بێرنیا، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل (مووساد) ئەمڕۆ دووشەممه بۆ درێژەدان به دانووستانەکانی ئاڵوگۆڕی زیندانیان لەگەڵ حەماس دەچێته ده وحه .
کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل بە پشت بەستن بە سەرچاوەی ئیسرائیلی کە ناوی نەهێنراوە، ڕایگەیاند کە پێشکەوتنێکی گەورە لە دانووستانەکاندا بەدیهاتووە.
ئەم سەرچاوانە زیادیان کرد: سەرکەوتنی زۆر بەدەست هاتووە، بەڵام هێشتا ڕێگایەکی دووری ماوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە